شارپرێس: سەرچین كەمال
پۆلیسی دهۆک دەڵێت گەنجەکە خەڵکی سلێمانیە و لەلایەن چەند کەسێک کوژراوە بە تاوانی ئابڕوی شەرەف و کۆمەڵایەتی، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی شارەکە کراوە.
ڕاگەیاندراوی پۆلیسی شاری دهۆک دەڵێت: بەرواری 27 / 2 / 2024 لەگەڕەکی ڕوناهی شارەکە چەند کەسێک هەڵدەکوتنە سەرماڵێک و پاش ئەشکەنجەدانی بە گولـلەی دەمانچە گەنجێک بەناوی ( میرکۆ عبداللە محمد )دەکوژن.
پۆلیس دەشڵێت: "میرکۆ" پەیوەندی سۆزداریی لەگەڵ کچێکی بکوژەکان هەبووە بەناوی ( ڤێنوار اسماعیل قادر زۆراب) لەئەنجامی هەبونی پەیوەندیەکە پەردەی کچێنی لەدەستداوە و دواتر لە ترسی ئاشکرابوونیان لە سلێمانیەوە بەرەو دهۆک هەڵاتوون و لەلایەن هاوڕێیەکی "میرکۆ"وە داڵدە دراون و بە ڕێگەی شەرعی مەلایەکی شارەکە لەیەکی مارە کردوون.
شایانی باسە بکوژەکانیش کەسانی دەسەڵاتداری ناو هێزە ئەمنیەکانن و باوک و دوو برای کچەکەن لەگەڵ پاسەوانێکی باوکی.
ناسنامەی بکوژەکان بۆ میدیاکان ئاشکراکراوە و باوکی ( اسماعیل قادر زۆراب) پلەی "موقەدەم" و براکەیشی ( زێوەر إسماعیل ) پلەی " ئەفسەر "ە لە دەزگای ئاسایش و برایەکی تری (محمد إسماعیل)-ە، لەگەڵ پاسەوانەکەی باوکی ( هونەر کمال ) هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکە بەمەبەستی کوشتنی هەردووکیان، بەڵام لەو کاتەدا ڤێنوار لەماڵ نەبووە، میرکۆ یان بەدوو فیشەکی دەمانچە کوشتووە.
وەک زانیارییەکانی پۆلیس دەڵێت، "میرکۆ" چەند جارێک لەڕێگەی کەسایەتی و مەلای ئایینیەوە چووەتە خوازبێنی "ڤێنوار' بەڵام ڕازی نەبووە بە بیانووی دەسەڵاتدرو عەشرەتداربووە، ویستویەتی بیدات بە هاوڕێکەی خۆی کە زۆر لە کچەکەی گەورەتربووە،
هەروەها پۆلیس دەڵێت سەرەڕای ئەوەی بکوژەکان ئامادە نین خۆیان ڕادەست بکەن، هەڕەشەی دۆزینەوە و کوشتنی کچەکەشیان دەکەن بەهۆی ئەوەی ناوبانگی بنەماڵەکەیانی بردووە.
