تورکیا هێرشی وشکانیی ئەنجامدەدات و سلێمانی و شەنگال ئامانجی هێرشەکەن

کوردستان

09/03/2024‌ 1587 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئاشکرایکردووە، "ئەنقەرە هێرشی وشکانیی ئەنجامدەدات و بەغدا و هەولێر هاوکاریی هەواڵگریی دەکەن و سلێمانی و شەنگال ئامانجی هێرشەکەن".

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتدا هاتووە، "ئامادەرییەكانی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەیەكی سەبازی فراوان لە هەرێمی کوردستان لەڕێی چڕكردنەوەی دیدارەكانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی كوردستان، دەستیپێكردووە".

ئاماژە بەوەشدراوە "پرۆسە سەربازییەكە لەروبەڕێكی فراوانی ئەو ناوچەیە بەڕێوەدەچێت كە لەئێستادا پرۆسەی (چنگی داخراو)ی تیادا بەڕێوەدەچێت، كە لەمانگی نیسانی ساڵی (2022)وە تائێستا بەردەوامە".

سەبارەت بە شێوازی پڕۆسە سەربازییە نوێیەکە ڕۆژنامەکە ئەوەی ئاشکراکردووە، پێش دەستپێكردنی پرۆسەكە، رێككەوتن لەگەڵ بەغدادو هەولێر كراوە، بۆ توندوتۆڵكردنی بنكە هەمیشەیی و كاتیەكانی توركیا لە باكوری عێراق، پێگەكانی پارتی كرێكاران لە سنوری ناوچەی چنگی قفڵ لەڕێی هێرشی زەمینی بەپشتیوانی هێزی ئاسمانی خاپور دەكرێت و سنوری عێراق توركیا بە قوڵی (40) كیلۆمەتر بە تەواوی دادەخرێت".

هاوکات "پرۆسە سەربازییەكە دەگاتە ناوچەی گارا، كە بە ئەشكەوتی زۆر ناسراوە، پەناگە و ئەشكەوتەكانی ناوچە خاپوردەكرێت لە گاراو دەكەونە ژێر كۆنتڕۆڵی هەمیشەیی هێزەكانی توركیا، بۆ ئەوەی جارێكی تر لەلایەن پارتی كرێكارانەوە بەكارنەهێنرێت".

لەو ئۆپەراسیۆنە نوێیەدا توركیا پێشبینی دەكات بەغدادو هەولێر پشتیوانی هەواڵگری پێشكەش بكەن و رێوشوێن دژی پارتی كرێكاران لە سلێمانی و شەنگال بگرنەبەر.