ئایا خواردنی هێلکە بۆ تەندروستیی دڵ مەترسیدارە؟

تەندروستی

01/04/2024‌ 640 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

توێژینەوەیەک دەریخستووە کە خواردنی 12 هێلکە لەهەفتەیەکدا هیچ کاریگەریەکی نەرێنیی لەسەر ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێندا نییە.


هێلکە ڕێژەیەکی دەوڵەمەندی ڤیتامین D و B و E و ترشی چەوری ئۆمیگا و یۆدیان تێدایە، ئەمە جگە لەوەی ڕێژەیەکی کەمی چەوریی تێر لەخۆدەگرێت.

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی کۆلێژی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی دڵەوە ئەنجامدراوە، کە بۆماوەی 4 مانگ بەدواداچوونیان بۆ 140 نەخۆش کردووە کە بەدەست نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە دەناڵێنن، یان مەترسی تووشبوونیان لەسەر بووە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی Science Daily ، نیوەی نەخۆشەکان لە ماوەی توێژینەوەکەدا هەفتانە 12 هێلکەی بەهێزکراویان خواردووە، لەکاتێکدا بەشداربووانی دیکە هێلکەیان نەخواردووە.

کۆلیسترۆڵ‌و ئەنسۆلین
لەئەنجامدا دەرکەوتووە کەمێک لە کۆلیسترۆڵی باش و خراپ لەو گرووپەی هێلکەیان خواردووە کەمبووەتەوە، ئەمەش بەو مانایەیە کە خواردنی هێلکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر کۆلیسترۆڵ نەبووە.

هەروەها توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە بەرگریی ئەنسۆلین لەو گرووپەی هێلکەیان خواردووە  باشتر بووە، هەروەک ئاستی ڤیتامین بییان بەرزبووەتەوە.

هێلکە سەرچاوەیەکی تاڕادەیەک هەرزانە بۆ پرۆتین و کۆلیسترۆڵی خۆراک. هەروەک کەمتر چەوریی تێر و ڤیتامین و کانزای زیادەی تێدایە، وەک یۆد، ڤیتامین D، سیلینیۆم، ڤیتامین B2، 5 و 12، ترشە چەوری ئۆمیگا 3.

و: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە