موچەی مانگی سێ دابەش دەکرێت

کوردستان

02/04/2024‌ 877 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

وەزارەتى پێشمەرگە ڕایگەیاند، هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و ٧ی نيسان موچەی مانگی سێی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم بڵاویکردەوە، هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە، کە ڕۆژی یەک شەممە ٧ی نيسان ٢٠٢٤، موچەی مانگی(٣)ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.