پڕۆژەی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە خانەقین دەستپێدەکات

کوردستان

02/04/2024‌ 596 جار خوێندراوه‌ته‌وه



قایمقامی قەزای خانەقین دەڵێت: لەچوارچێوەی گرێبەستەكانی گەڕی مۆڵەتپێدانی پێنجەم, كە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی پەسەندیكردووە, كۆمپانیایەكی چینی بەمنزیكانە دەستدەكات بە پرۆژەی دۆزینەوەو پێشخستن و بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لەناوچەی نەفتخانە, كە لە (80%) دەكەوێتە قەزای خانەقینەوە.

دلێر حەسەن قایمقامی قەزای خانەقین, لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  وتی، ئەو پرۆژەیە, پرۆژەیەكی گرنگە بۆ ناوچەكە, بەجۆرێك, رێژەیەكی بەرزی دەستی كار لە دانیشتوانی خانەقین دەبێت و ماوەی پرۆژەكە لەنێوان (30_34) ساڵدا دەبێت, بەگوێرەی گرێبەستی واژوكراوی نێوان وەزارەتی نەوت و كۆمپانیا چینییەكە.

 دەشڵێت، كێڵگەی نەفتخانە لەكێڵگە هاوبەشەكانی عێراقە لەگەڵ ئێران, لەساڵی (1924) دەستكراوە بە دەرهێنانی نەوت تیایدا, ئەو پرۆژەیەی لەوناوچەیە جێبەجێدەكرێت, دۆزینەوەو پێشخستن و خزمەتگوزاری و بەرهەمهێنان لە خۆدەگرێت و, دەكەوێتە پارێزگای دیالەو لە (100%) پرۆژەكە دراوە بە كۆمپانیای "جیوجیاد"ی چینی.

بەپەلە