شارپرێس:
جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشوی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕهخنهى توندى لهئیدارهى جۆ بایدن گرتو لهلاواز لهبهرامبهر ئێران ناوى برد، دهشڵێت:"ئیدارەی بایدن لەحهوتى ئۆکتۆبەرەوە لەبەردەم تاران خۆی بەلاوازی نیشاندەدات، ئەمەش هەڵەیەكى گهورهیه".
جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشوی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەلێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سکای نیوز عەرەبی ڕایگەیاندوە، لەدوای هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەرەوە ئیدارەی جۆ بایدن لەبەردەم ئێران بەلاوازی دەرکەوتوە.
جۆن بۆڵتۆن لەچاوپێکەوتنەكهدا وتی:
• ئیدارەی بایدن لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە لەبەردەم تاران خۆی بەلاوازی نیشاندەدات، ئەمەش هەڵەیەكى گهورهیه.
• لێدانی کونسوڵخانەی ئێران لەسوریا، لێدانێکە لەدژی خودی ئێران.
• ئەوانەی لەڕوداوەکەدا کوژراون ئەفسەرانی سوپای قودس بون کە لەهەموو شوێنێک ئامانجی شەرعین.
• ئیسرائیل زۆر شت دەکاتو تا کۆتایی پێدەهێنێت واشنتۆن ئاگادارناکاتەوە.
• دەکرا هەنگاوی زۆر بۆ پتەوکردنی گەمارۆ ئابورییەکانو خنکاندنی ڕژێمی ئێران بەشێوەیەکی کاریگەرتر بنرێت.
• تا "ئایەتوڵڵاکان" لەتاران حوکمڕانی بکەن، هیچ ئومێدێک بەئاشتییو ئاسایش لەناوچەکەدا نییە.
• ئەگەر سەیری بەرژەوەندیی ئیسرائیلو بەرژەوەندیی وڵاتانی عەرەبی لەناوچەکەو بەرژەوەندیی ئەمریکا بکەین، هەمویان وەک یەکنو ئێران کێشەکەیە.
• ئەگەر بتوانین لەسەر سیاسەتێکی یەکگرتوو ڕێکبکەوین بەدڵنیاییەوە باشتر دەبین.
• ئیدارەی بایدن هەڵەیەکی گەورەی کرد بەگەڕانەوە بۆ دانوستانەکان لەگەڵ ئێران سەبارەت بەبەرنامەی ئەتۆمیی، بەبێئەوەی ڕاوێژ بەوڵاتانیی عەرەبی بکات.
• لەسەردەمی سەرۆکێکی ئەمریکی بەرپرسیارتردا، باوەڕم وایە ئێمە بەشێوەیەکی کاریگەر ڕوبەڕوی ئێران دەبینەوە.