شارپرێس:
دوای ڕەتکردنەوەی سەرکەوتنی عەبدوڵڵا زەیدان کاندیدی دەم پارتی لەهەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانی وان‌و دانانی عەبدولحەت ئارڤاس کاندیدای ئاک‌پارتی لەشوێنەکەی، خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی كوردانى لێكه‌وته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا پارێزگارى وان بڕیاریدا تاوه‌كو 15 ڕۆژى دیكه هه‌موو خۆپیشاندان‌و گردبونەوەو چالاکییەک لەسنوری پارێزگاى وان‌و به‌تلیس قەدەغەیە، ئه‌مڕۆش له‌یلا زانا‌و وه‌فدێكى جه‌هه‌په كه ئێستا براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه ده‌چنه وان بۆ پشتیوانیكردن له‌ده‌م پارتى.
ڕۆژى 31ى مانگى ڕابردوو هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لەباکوری کوردستان‌و تورکیا بەڕێوەچوو تێیدا 34 پارتی سیاسیی ڕکابەرییان لەسەر پۆستى سەرۆکایەتیی 81 شارەوانیی شارەکان کرد، كورد زۆربه‌ى شاره‌كانى باكورى كوردستانى برده‌وه‌و له‌ناویاندا گه‌وره شاره‌وانى وان بوو كه عەبدوڵڵا زەیدان کاندیدی دەم پارتی توانیی به‌ڕێژه‌ى 55%ى ده‌نگه‌كان بۆخۆى مسۆگه‌ر بكات.
دوێنێ حكومه‌تى توركیا له‌بڕیارێكى له‌ناكاودا عه‌بدوڵڵا زه‌یدانى ڕه‌تكرده‌وه‌و بڕیاریدا به‌دانانى عەبدولحەت ئارڤاس کاندیدی ئاک‌پارتی لەشوێنەکەی، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌و ناڕه‌زایی توندى كوردانى شارى وان‌و ته‌واوى شاره‌كانى دیكه‌ى باكورى كوردستانى لێكه‌وته‌وه‌و پشێوى له‌شاره‌كه‌دا دروستبوو، كوردان به‌خۆپیشاندان‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى پۆلیس‌و هێزه ئه‌منیه‌كان دژى ئه‌و بڕیاره وه‌ستانه‌وه.
عەلی یه‌رلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرایكردوه، به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كانى شارى وانه‌وه، 89 کەسیان لەخۆپیشانده‌ران دەستگیرکردوە.
له‌و ڕوه‌شه‌وه پارێزگارى شارى وان بۆ ئەوەی ڕێگریی لەخۆپیشاندانی جەماوەریی بکرێت، بڕیاریدا بۆ 15 ڕۆژ هەموو چالاکییەک قەدەغە بکرێت، بڕیاریشه لە 3 تاوەکو 17ی ئەم مانگە ڕێگریى له‌هه‌ر گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندانێك بكرێت، بڕیاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كه ڕێگه نادرێت كه‌س بچێته ناوشاره‌كه‌و كه‌سیش له‌شاره‌كه ده‌ربچێت، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ بڕیارێكى پێشترى هاوسەرۆکانی دەم پارتی كه بڕیاریانداوه ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئاسایی پارتەکەیان لەوان ببەستن‌و له‌شه‌وى ڕابردوشه‌وه گه‌یشتونه ئه‌وشاره.
هه‌روه‌ها زانیاریی ئه‌وه‌ش هه‌یه، بڕیاروایه ئەمڕۆ لەیلا زانا خانمە سیاسەتمەداری کورد‌و ژماره‌یه‌ك پەرلەمانتاری پارتى گه‌لى كۆمارى ناسراو به‌جەهەپە، بەجیا بۆ پشتیوانیکردن لەعەبدوڵڵا زەیدان کاندیدی سەرکەوتوی دەم پارتی، بچنە وان‌و پشتیوانى خۆیان بۆ كوردانى ئه‌وشاره ڕابگه‌یه‌نن.
هاوكات هاوڵاتییان لەشارەکانی (باتمان، گەڤەر، جۆلەمێرگ، شرنەخ، مێردین، دیاربەكر، سێرت، فارقین، ئیزمیر، مانیسا‌و ئیستانبوڵ) دژی دورخستنەوەی عەبدوڵڵا زەیدان کاندیدی دەرچوو خۆپیشاندانیان کرد.
لەهەڵبژاردنەکەدا زیاتر 61 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، بەگوێرەی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا 100% دەنگەکان جیاکراوەتەوە، بەڵام ئەوەی ڕاگەیەندراوە تاوەکو ئێستا تەنها ئەنجامی بەراییەو بڕیارە دوای یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکانی سەر پرۆسەکە، ئەنجامی کۆتایی ڕابگەیەنرێت.