قوباد تاڵه‌بانى: پارتى ئه‌نواعى وته‌بێژى هه‌یه‌

کوردستان

17/04/2024‌ 1664 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ته‌نزه‌وه‌ به‌ڕۆژنامه‌وانانى وت:"بۆ ده‌تانه‌وێ ڕه‌ئى پارتى له‌من بپرسن، بڕۆن له‌خۆیان بپرسن ئه‌وان ئه‌نواعى وته‌بێژیان هه‌یه‌ با بۆخۆیان وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌"، ده‌شڵێت:"پارتى به‌شداریى هه‌ڵبژاردن نه‌كات، خۆى زه‌ره‌ر ده‌كات".


قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم له‌پرێس كۆنفرانسێكدا له‌هه‌شته‌م دیدارى سلێمانیدا هۆشداریى به‌پارتى دا و وتى:"پێموانییه‌ هه‌رێمى كوردستان ببێت به‌دوو ئیداره‌یی ئه‌گه‌ر پارتى به‌شداریى هه‌ڵبژاردن نه‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شداریى نه‌كات، خۆى زه‌ره‌ر ده‌كات".

وتیشى:"به‌بێ پارتیش خۆمان ئاماده‌كردوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن، هه‌موو لیژنه‌و مه‌ڵبه‌ندو كادیرو كاندیده‌كانمان ده‌ستیان به‌ئیشكردن كردوه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ین
یه‌كێتى هێزێكى تۆكمه‌یه‌ ئێستا، كادیره‌كانى وره‌یان به‌رزه‌، یه‌كێتى چاكسازیى كردوه‌، ئاماده‌كاریه‌كى باشمان كردوه‌، بۆیه‌ گومانمان نییه‌ له‌وه‌ى یه‌كێتى به‌ره‌و به‌هێزیى زیاتر ده‌ڕوات".

تاڵه‌بانى به‌ته‌نزه‌وه‌ به‌ڕۆژنامه‌نوسانى وت:"بۆ ده‌تانه‌وێ ڕه‌ئى پارتى له‌باره‌ى به‌شداریكردن و نه‌كردنی له‌هه‌ڵبژاردن له‌من بپرسن، بڕۆن له‌خۆیان بپرسن ئه‌وان ئه‌نواعى وته‌بێژیان هه‌یه‌ با بۆخۆیان وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌".