نوێترین ئامارى کوژراوانى کەرتى غەززە بڵاوکرایەوە

جیهان

26/04/2024‌ 153 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

وەزارەتی تەندرووستی غەزە، نوێترین ئاماری قوربانییەكانی ناوچەكەی بڵاو كردەوە، كە لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٤ هەزار و ٣٥٦ هاوڵاتیی غەزە كوژراون و ٧٧ هەزار ٣٦٨ كەسیش برینداربوون.

وەزارەتی تەندرووستی غەززە بڵاویکردەوە، بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا ٣٤ هەزار و ٣٥٦ هاوڵاتیی لە غەزە كوژراون، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ٧٧ هەزار و ٣٦٨ كەس.

ئاماژە بەوەش كراوە، بەهۆی شەڕ و پێكدادان و بۆردوومانەكانی سوپای ئیسرائیل، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٥١ كەس لە غەزە كوژراون و ٧٥ـی دیكەش بریندار بوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٠٣ ڕۆژە هێرش و بۆردوومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە بەردەوامە، هەروەها ١٠ هەزار نەخۆشی شێرپەنجە هەیە، كە بەبێ چارەسەر ماونەتەوە.

لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.