شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ پرسی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئەمنی شەنگال لە هەولێرن.
شاندەکە بە سەرۆکایەتی عەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەمنی مەدەنیی، دیموکراتی و مافی مرۆڤ لە شاری هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆبوونەوە، بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە "دەرکردنی هێزە میلیشیاییەکان لە شەنگال خراوەتە بەرباس".
لەکۆبوونەوەی شاندە ئەمریکییەکە لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان باس لەوەکراوە، کار بکرێت بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی شەنگال و گێڕانەوەی ئاوارەکان.
لەپاش ڕزگارکردنی شەنگال هەریەکە لە حەشدی شەعبی و یەکینەکانی پاراستنی شەنگال ئەرکی پاراستنی ئەمنیەتی شەنگالیان لە ئەستۆ گرتووە.