ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی بەکارهێنانی خوێ هۆشداریی دەدات

تەندروستی

20/05/2024‌ 500 جار خوێندراوه‌ته‌وه

  شارپرێس

ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی ڕایگەیاندووە کە زۆرترین ڕێژەی بەکارهێنانی خوێی ڕۆژانە 5 گرامە کە دەکاتە نزیکەی یەک کەوچکی چا.

ڕێکخراوەکە هۆشداریی داوە کە زیادەڕۆیی لە خواردنی خوێ مەترسیی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە، ئەمەش هۆکارێکی سەرەکیی مەترسییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، وەک جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک، ڕوونیشی کردۆتەوە کە پەستانی خوێن بە بەرز دادەنرێت ئەگەر بەهای پێوانەکردنی 140/90 ملیمەتر جیوە بێت .

پێویستە لە کاتی کڕینی بەرهەمەکاندا بەوردیی سەیری بەرهەمەکان بکریت؛ چونکە خوێ لە خواردنە ئامادەکراوەکانیشدا بوونی هەیە، وەک سۆس و پیتزای بەستوو و بەنانکراوەکان.

بەپەلە