لە سلێمانى تیرۆرستێک دەستگیرکرا

کوردستان

21/05/2024‌ 397 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بەرێوەبەرایەتی گەشتی هەواڵگری و ئاسایشی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ تیمەکانی ئاسایشى سلێمانى تیرۆرستێکی داواکراو دەستگیر کردووە و لە شارى کەرکوکیش تیرۆرستێکی دیکەیان دەستگیرکردووە.

لە راگەیەنراوێکدا، بەرێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردەوە، بە هەوڵی تیمەکانی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری، بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی ئاسایشی سلێمانی، لە پارێزگای سلێمانی تیرۆرستێکیان دەستگیرکردووە.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، جگەلەوەش بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری، تیمەکانی هەواڵگری و ئاسایشی کەرکوک لە ناوەندی شارەکە تیرۆرستێکی دیکەکیان دەستگیرکرد ئەویش بە هەماهەنگی لەگەڵ فەوجی مغاویر و هێزی سوات.

بەپەلە