شارپرێس
وەزارەتی نەوتی عێراق شێوازى هەناردنەکردنەوەى
نەوتى هەرێمى ئاشکراکرد و داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و
کۆمپانیاکان دەکات، لەگەڵیاندا کۆببنەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی نەوتی عێراق داوا
لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکان دەکات، بەپەلە لە
بەغدا لەگەڵیاندا کۆببنەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، کۆبوونەوەکە بە ئامانجی گفتوگۆکردنە
لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، بەپێی
ڕێککەوتن و لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەبێت.
لەبارەى بڕی نەوتى هەناردەکراوەوە وەزارەتى
نەوتى عێراق ڕایگەیاندووە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، بە بڕی چەسپێندراو بە یاسای
بودجە دەبێت.
له ٢٥ى ئایارى ساڵى ڕابردووەوە، ههناردەی نهوتی
ههرێمی كوردستان له ڕێگهی بهندهری جهیهانی توركیا ڕاگیراوە، سەرەڕاى
هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەى بەلام تائێستا پرۆسەى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم
دەستیپێنەکردووەتەوە.