شارپرێس
وەزارەتى کۆچ و
کۆچبەرانى عێراق گەڕانەوەى نزیکەى ٨٠٠ ئاوارەى شەنگال و پارێزگاى سەلاحەدین لە کەمپی
ئاشتی لە سلێمانی بۆ ناوچەکانی خۆیان ڕاگەیاند.
لە
ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاوی کردەوە، ٧٧٨ ئاوارەى کەمپی
ئاشتى سنورى سلێمانى کە خەڵکى شەنگال و پارێزگاى سەلاحەدین بوون گەڕانەوە زێدى
خۆیان و هەر خێزانێک بە بڕی هاوکاری دارایی چوار ملیۆن دیناری پێدراوەو وەک یارمەتییەک
بۆ گەڕانەوەیان.
ئەوەشخراوەتەڕوو،
کەمپی ئاشتی دوا کەمپە لە سنووری سلێمانی و لە ئێستادا تەنها ٣٧٠ خێزانی ئاوارەی تێدا
ماوەتەوە و لە دوای تاقیکردنەوەی نیشتیمانی سەرجەمیان دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
بەمەبەستی کۆتاییهێنان
بە دۆسیەی ئاوارەبوون و داخستنی کەمپەکان ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا تاوەکو
رۆژی ٣٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵ سەرجەم کەمپەکان دابخرێن و ئاوارەکان بگەڕێنرێنەوە
ناوچەکانی خۆیان.