دوای چەندین مانگ لە ئاگربەست و هێوربوونەوەی گرژییەکانیان، ئەمریکا سزای نوێی بەسەر یەکێك لە میلیشیا شیعەکانی عێراقدا سەپاند، تا ئێستاش میلیشیاکە بێدەنگیی هەڵبژاردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 18-6-2024 بە پێی بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، میلیشیای "ئەنساروڵڵای ئەوفیا"ی عێراق-ی خرایە لیستی تیرۆرەوە، ئەمەش بەهۆکاری ئەو کردەوانەی کە لەم دواییانەدا، دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ئەنجامیداوە.
هەر لە چوارچێوەی بڕیارەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، "حەیدەر غەڕاوی" ئەمینداری گشتی میلیشیاکەش بەهەمان شێوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە، هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، "بزوتنەوەی ئەنساروڵای ئەوفیای عێراقی میلیشیایەکی هاوپەیمانی ئێرانە و بەشیکی دیکەیە لە گروپی بەرهەڵستکارانی ئیسلامی لە عێراق".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەدات، "واشنتۆن سوورە لەسەر لاوازکردن و پەکخستنی توانای ئەو گروپانەی کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێن، بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆرستی بە بەکارهێنانی کەرەستە بەردەستەکانیان، ئەمەش لە چوارچێوەی رووبەروبونەوەی پشتیوانیکردنی ئێران لە تیرۆر".