شارپرێس:
له‌سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه ھێڵەکانی ئینتەرنێت له‌هه‌رێمى كوردستان لەکاردەخرێن‌و وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنى هه‌رێمیش ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و هۆكاره‌كه‌ى ئاشكراده‌كات.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى هه‌رێم بە نوسراوی فەرمی تەواوی كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی ئاگاداركردوه‌تەوە كە لە بەیانی ڕۆژی یەكشەممە واته سبه‌ینێ 23ى حوزه‌یرانه‌وه، ھێڵەکانی ئینتەرنێت له‌هه‌رێمى كوردستان لەکاردەخرێن.
ئه‌و وه‌زاره‌ته ڕونیكردوه‌ته‌وه، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی تاقیكردنەوە گشتیەكانی وەرزی یەكەم تاوەكو كۆتا ڕۆژی 17ى 7ى 2024 بەمەبەستی رێگریكردن لەگزیكردن (غش) یان هەر هەوڵێكی دیكەی بۆ دەستكەوتنی پرسیاری تاقیكردنەوەكان، لەكاتژمێر 6ی بەیانی تاوەكو 8ی بەیانی لەڕۆژانی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان بۆ ماوەی دوو كاژمێر خزمەتگوزاری ئینتەرنێت رادەگیرێت لە هەرێمی كوردستان.