ئەمساڵ هێڵە ئاسمانییەكان نزیكەی پێنج ملیار سەرنشین دەگوازنەوە

جیهان

23/06/2024‌ 401 جار خوێندراوه‌ته‌وه


هێڵەكانی ئاسمانی جیهان ئامادەكاری دەكەن بۆ گواستنەوەی نزیكەی 5 ملیار سەرنشین لەساڵی 2024دا  كە ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاندووە، ئەوەش ئەو ژمارەیە تێدەپەڕێنێت  كە ساڵی 2019 پێش بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بەدەستیان هێنابوو، داهاتەكەی گەیشتبووە یەك ترلیۆن دۆلار.

بەپێی خەمڵاندنەكانی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی (IATA)، پێشبینیش دەكرێت لە ساڵی ٢٠٢٤دا قازانجی دارایی جیهانی بگاتە زیاتر لە 30 ملیار دۆلار، كە زیادبوونێكی بەرچاوە لە چاو پێشبینییەكانی پێشووی كە خەمڵێندراوە بە 25 ملیار دۆلار. 
ئەم رێكخراوە كە ٣٢٠ هێڵی ئاسمانی لەخۆدەگرێت ‌و نوێنەرایەتی ٨٣%ی هاتوچۆی ئاسمانی جیهانی دەكات، ئاشكرایدەكات، ئەمساڵ هێڵە ئاسمانییەكان چوار ملیار و 96 ملیۆن كەس دەگوازنەوە، لەكاتێكدا لە 2019 چوار ملیار و 54 ملیۆن كەسیان گواستبووەوە.

پەتای كۆرۆنا زیانێكی گەورەی لە كەرتی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی دا كە زیانەكەی بە نزیكەی ١٨٣ ملیار دۆلار لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢٢ خەمڵێندراوە.