شارپرێس:
بهگوێرهى میدیاى ئیسرائیل، لهڕێگهى درۆنو پاڵپشت بهزانیاریى وردى ههواڵگریى، سوپاى ئیسرائیل توانیویهتى، ئەندازیاری سیستەمی بەرگریی ئاسمانی حزبوڵڵا بكوژێت، ئهوهش ئاشكراكراوه، ئهوكارهش لەشارۆچکەی شەعەتی سەر بەبەعلەبەک لەڕۆژئاوای لوبنان ئهنجامدراوه.
لهههواڵێكى کەناڵی 12ی ئیسرائیلیدا هاتوه، "هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئۆپهراسیۆنێکی سەرکەوتویان کردوەو توانیویانە مەیسەم عەتار گەورە ئەندازیاری سیستەمە بەرگرییەکانی حزبوڵڵا لەسێ ڕییانی شعەت – بیقاع لەنێو ئۆتۆمبیلەکەی بکوژن".
لاى خۆیشیهوه حزبوڵڵای لوبنانی لهڕێگهى ڕاگهیهنراوێكهوه هەواڵی کوژرانی ئهو ئهندازیارهى پشتڕاستكردوهتهوهو دهڵێت:"مەیسەم مستەفا عەتار ناسراو بەهادی، لەدایکبوی 1991 لەشارەدێی شعەتی سنوری ناوچەی بیقاع کوژراوە".
لەدوای هێرشەکانی چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، ئاڵۆزییەکانی نێوان حزبوڵڵاو سوپای ئیسرائیلیش زیاتربون، بەتایبەت لەم چەند مانگەی دواییدا گەیشتوتە ئاستێک کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ترسی لەتەشەنەسەندنی شەڕێکی فراوانی هەرێمی هەیە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.