شارپرێس:
ئه‌مریكا له‌سه‌ر هێرشكردنه‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتیه‌كانى هه‌رێم هاته‌ده‌نگ‌و كونسوڵخانه‌ى ئه‌و وڵاته‌ش داواكارییه‌كى به‌په‌له ئاراسته‌ى حكومه‌تى عێراق ده‌كات.
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لەهەولێر سه‌باره‌ت به‌هێرشه درۆنیه‌كانى سه‌ر كێڵگه نه‌وتیه‌كانى هه‌رێم هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییەی سەرتاسەری عێراق سەرکۆنە دەکەین، لەنێویشیاندا هێرشە درۆنییەکانی 14و 15ی تەمموز بۆسەر ژێرخانی گرنگ لەکێڵگە نەوتییەکانی خورمەڵەو سەرسنگ".
کونسوڵخانەی ئەمریکا دەڵێت، "پێویستە حکومەتی عێراق دەسەڵاتی خۆی بۆ ڕێگری‌کردن لەگروپە چەکدارەکان بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی نەتوانن ئەم هێرشانە بکەنەسەر شوێنەکانی نێو خاکەکەی، لەنێویاندا ئەو شوێنانەی کۆمپانیا عێراقی‌و نێودەوڵەتییەکان وەبەرهێنانیان لەداهاتوی عێراقدا کردوە".
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا، كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندوه، "ئەم هێرشانە مایەی قبوڵکردن نین، سەروەریی عێراق پێشێلدەکەن‌و زیان بەهەوڵەکانی عێراق بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی دەگەیه‌نن، داواش لەحکومەتی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوە بکات بۆ دۆزینەوەی ئەوکەسانەی لەپشت ئەم هێرشانەوەن‌و ڕوبەڕوی بەرپرسیارێتییان بکەنەوە".
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە لەڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراوه‌وه هێرشێکرایه‌سه‌ر كێڵگەی نەوتی سەرسنگ، لەناحیەی چەمانکێ لەپارێزگای دهۆک.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئەمڕۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی نەوتی سەرسنگ هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
هێرشەكه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆش دوای ئەو هێرشەی دوێنێ ئێوارەدێت کە لەڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوه‌وه کرایەسەر کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لەپارێزگای هەولێر.
