شارپرێس:
ئه‌مڕۆ حكومه‌تى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و به‌گوێره‌ى كارنامه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ش، هیچ خاڵێکی تێدانییە تایبەی بەموچەی موچەخۆرانی هەرێم.
بەگوێرەی کارنامەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 20 بڕگه تاووتوێده‌كرێن کە زۆرینەیان ئابورین‌و ڕه‌هه‌ندى ئابورییان هه‌یه، لەو 20 بڕگەیەش، هیچ خاڵێکی تێدانییە تایبەی بەموچەی موچەخۆرانی هەرێمى كوردستان كه ئه‌مڕۆ 76 ڕۆژه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش زانراوه، هیچ بڕگه‌یه‌كیشى تێدانییه باس لەپێشکه‌شکردنی ڕاسپاردەی لیژنە وزاریه پێنج كه‌سیه‌كه‌ى بكات تایبه‌ت به‌كێشه‌كانى هه‌ولێرو به‌غداو پرسى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم کە هەفتەیەک لەمەوبەر پێکهات بۆ یەکخستنی ڕەشنوسى داواکارییەکانی بەغداو هەولێر لەبارەی پرسی نەوت‌و چارەسەریی کێشەی موچەوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سەرچاوەیەک لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراقه‌وه ئاشكرایكردوه، "ئەگەر لیژنەکە تاوەکو پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بگاتە ئەنجام لەئامادەکردنی ڕاسپاردە لەبارەی هەردوو ڕەشنوسى داواکارییەکانی بەغداو هەولێر، ئەگەری زۆرە لەکۆتایی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بخرێتەڕوو".
ئه‌و لیژنە وزاریه هه‌شتى ئه‌م مانگه پێکهێنرا بۆ ئەوەی هەردوو ڕەشنووسی هەولێرو بەغدا لەبارەی داواکارییەکانی نێوانیانەوە لەبارەی پرسی نەوت‌و موچە یەکبخەن‌و ڕۆژێک دواتریش ته‌نها یه‌ك كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه.
لیژنەکە محەممەد تەمیم وەزیری پلاندانان سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات‌و هه‌ریه‌ك له‌نەعیم عەبودی وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی، بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشتەجێکردن، ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی، خالید بەتال وەزیری پیشەسازیی‌و کانزاکان‌و خالید شوانی، وەزیری داد ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ن.
