شارپرێس:
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشدارییهكى توندى بهئهحمهد شهرعو سوپاكهى-داو ڕایگهیاند، "ئەو هێرشانەی كردمانهسهر باشوری سوریا، هۆشدارییەکی ڕونە بۆ ڕژێمی سوریاو سهرۆكهكهى بۆ ئەوەی دروزەکان نەکاتە ئامانج"، دهشڵێت:"چونكه باش دهزانن، ئێمه ناتوانین تهنها تهماشاكار بینو سهیرتان بكهین".
یسرائیل کاتز لەئهكاونتى تایبهتى خۆى لهئێکس نوسیویەتی؛ "هێرشەکانی ئیسرائیل پەیامێکی ڕونو هۆشدارییەک بون بۆ ڕژێمی سوریاو سهرۆكهكهیىو سوپاكهى، ئێمە ڕێگەنادەین زیان بەدروزەکانی ناو سوریا بگات، ئیسرائیل بەبێدەنگی سەیر ناکاتو ناوەستێت".
ئەم لێدوانانە دوای ئەوەدێت سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "هێرشێکی کردوەتەسەر ئامانجو چەند تانکێک لەگوندی سەمیع لەپارێزگای سوەیدا".
سوپای ئیسرائیل، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، تێیدا تانکێک لەناوچەی نێوان کێڵگەو سەمیع تۆپباران دەکات، کاتێک بەرەو سوەیدا لەباشوری سوریا پێشڕەوی دەکات.
وتیشی، "بونی ئەو ئامرازانە لەناوچەی باشوری سوریا دەتوانێت ببێتە مەترسی بۆسەر دەوڵەتی ئیسرائیل، سندوقی دراوی نێودەوڵەتیش ڕێگە بەهەڕەشەی سەربازیی لەناوچەی باشوری سوریا ناداتو دژی ئەو هەنگاوە دەجوڵێتەوەو بەردەوامدەبێت لەچاودێریکردنی پێشهاتەکانی ناوچەکە".
دوێنێ دوشەممە 14ی تەمموزی 2025، وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەبارەی گرژییەکانی سوەیدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوەو ئاماژەی بهوهداوە، جەخت لەپەیوەستبونمان بەبژاردەکانی حیکمەتو لێزانیو دانبەخۆداگرتندا دەکەینەوە، هەروەها داوا لەلایەنە ناوخۆییەکان دەکەین لۆژیکیانە مامەڵە بکەنو کۆتایی بەتوندوتیژیی بهێننو ئەو چەکانە ڕادەستبکەن، کە لەدەرەوەی یاسان.
باسی لەوەشکردوە، نابێت ڕێگە بەوکەسانە بدەین کە دەیانەوێت یەکێتیی سوریا تێکبدەنو دوبەرەکیو ململانێ لەوڵاتەکە دروستبکەن.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا جەختیشیکردوەتەوە، داوا لەهەموو وڵاتانو ڕێکخراوەکان دەکەین ڕێز لەسەروەری سوریا بگرن، دەست لەپشتگیریکردنی گروپە یاخیبوە جوداخوازەکان هەڵگرن.
لای خۆیەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردوه، لەڕۆژی یەکشەممەوە ژمارەی کوژراوانی شەڕی چەکداریی دروزو بەدەوی لەپارێزگای سوەیدا بۆ 64 کەس بەرزبوەتەوە.
