شارپرێس:
سەرچاوەکان لە شاری سوەیدا بڵاویانکردەوە، سوپای سوریا لەگوندی ئەلمەزرەعە، کنەکر و تەل حەدید کشاونەتەوە، ئەمەش دوای هێرشی گروپە چەکدارە ناوخۆییەکان.
میدیا ناوخۆییەکان باسیان لەوە کردووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دەوروبەری گوندی ئەلمەزرەعەیان لە سنوری سوەیدا کردۆتە ئامانج.
هەروەها ڕایانگەیاندووە، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل گوندی کنەکریشیان کردۆتە ئامانج.
لەو چوارچێوەیەدا، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئامانجەکانیان لە سوریا بۆردومان کردووە بۆ ئاگادارکردنەوەی حکومەتی سوریا، هۆشداریشیدا لەوەی ڕێگە نادەن زیان بە دروزەکان بگەیەنن.
ئاماری کوژراوانی پێکدادانەکان لە سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەوە لە پارێزگای سوەیدا بۆ 80 کەس بەرزبووەتەوە کە منداڵ و ژنیشیان تێدایه.
ئ.ه