شارپرێس:
دەستەی مافی مرۆڤى هەرێم دژى كوژرانى هاوڵاتیه‌كه‌ى وه‌رتێ هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بەتوندی ئیدانەی بەکارهێنانی چەک‌و کوشتنی ئەو هاوڵاتیە دەکەین‌و بەداخەوەین بۆ ئەو ڕوداوە"، ده‌شڵێت:"نابێ دەزگای ئەمنی چەک بەکاربێنن بەرامبەر خەڵک بەهیچ شێوەیەک چونکە ئەرکیان پاراستنی سەرو ماڵی گشتیی‌و هاوڵاتیانە".
له‌باره‌ى ڕوداوه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوى ناحیه‌ى وه‌رتێ له‌سنورى ڕواندز ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌كانى مرۆڤ له‌هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت:"دوای ئەوەی ژمارەیەک هاوڵاتی سنوری شارەدێی وەرتێ لەسنوری ڕواندوز بۆ مەبەستی داواکردنی چەند خزمەتگوزاریەکی وەک ئاو‌و کارەبا دێنەسەرشەقام‌و گردبونەوە ئەنجامدەدەن، دواتر بۆ مەبەستی بڵاوە پێکردنیان لەلایەن هێزێکی ئاسایشی ناوچەکەکە تەقەیان بەسەردا دەکرێ‌و دەبێتە هۆی کوژرانی هاوڵاتیەک‌و برینداربونی سێ هاوڵاتی تر".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، "دەستەکەمان لەنریکەوە بەدواداچونی بۆ ڕوداوەکە کرد‌و دوای پەیوەندیکردن‌و بەدواداچونیش بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە، بەڵام تائێستا هیچ وەڵام‌و زانیاریەکیان لەسەر ڕوداوەکە بڵاونەکردوه‌تەوە".
له‌و ڕوه‌شه‌وه دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت:"بەتوندی ئیدانەی بەکارهێنانی چەک‌و کوشتنی ئەو هاوڵاتیە دەکەین‌و بەداخەوەین بۆ ئەو ڕوداوە، لێرەشه‌وه ڕایدەگەیەنین نابێ دەزگای ئەمنی چەک بەکاربهێنن بەرامبەر خەڵک بەهیچ شێوەیەک، چونکە ئەرکیان پاراستنی سەروماڵی گشتیی‌و هاوڵاتیانە".
داواشده‌كات، "پێویستە هەرچی زوە تۆمەتبار ڕادەستی یاسا‌و دادگا بکرێ‌و بەسزای خۆی بگات، پشتیوانی هەر داواکاریی‌و گردبونەوەیەکیش دەکەین بۆ دابینکردنی مافی هاوڵاتیان کە داوایدەکەن لەچوارچێوەی یاسا‌و ڕێنماییەکان‌و پێویستە هەرچی زوە بەدواداچونیش بۆ داواکاریەکانی ئەو خەڵکە بکرێ".
