شارپرێس:
دهزگاى ستاندهر لهڕاگهیهنراوێكى بهپهلهدا ڕایدهگهیهنێت، "د.رەعد ڕەفعەتو د.بەیاد عەلی لەلایەن هێزێکی ئەمنیهوه ڕفێنرانو چارەنوسیان نادیاره".
لهو ڕاگهیهنراوهدا باس لهوهكراوه، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لەکاتی ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لەهەولێر، لەبارەی کێشەی موچەخۆرانی هەرێمو جێبەجێنەکردنی بڕیاری تەوتین، د.ڕەعد ڕەفعەت سەرۆکی تیمی سکاڵاکاری دەزگای ستاندەر لەدادگای فیداڵیو بەیاد عەلی یاریدەدەری سەرۆکی تیم، لەلایەن هێزێکی زۆری نەناسراوی ئەمنی بەبێ بڕیاری دادوەرو یاسا ڕفێنراون.
ئهوهش ڕونكراوهتهوه، سەلامەتی گیانی هەردوو ئەندامەکەی دەخاتە ئەستۆی بەرپرسانی ئەمنی شارەکە، داوادەکات بێ مەرج ڕاستەوخۆ ئازادبکرێن، هاوکات ڕۆژنامەنوسێکو کەلوپەلی ڕۆژنامەنوسانیش بگێڕدرێنەوە.
دەزگای ستاندەر وتویهتى، هەموو جۆرێکی فشارێکی مەدەنیو یاسایی بۆ ئازادکردنی هەردوو ئەندامەکەی دەگرێتەبەر.
دەزگای ستاندەر دهڵێت:"دەسەڵاتی شکستخواردوی هەرێم، لەجیاتی پێدانی موچە، تیمی سکاڵاکاری دەزگای ستاندەری لەدادگای فیدراڵی ڕفاندوە".
دهستگیركردنى د.رەعد ڕەفعەتو د.بەیاد عەلی كاردانهوهى زۆرى بهدواى خۆیدا هێناوه، سەردار هەرکی نوسیویهتى، "پڕۆفیسۆر ڕەعدو د.بەیاد، دوو پیاوی نیشتمانپەروەرو دڵسۆزنو هەرگیز داوای هیچ شتێكی نایاساییان نەكردوە، بەڵكو هەمیشە دەنگێكی ڕاستەقینە بون بۆ ئێشو ئازارو ئاواتەكانی ئەم گەلە خێر لەخۆ نەدیوه، دەستگیركردنیان هیچ لەم قەیرانانە چارەسەرناكات، بەڵكو ئاڵۆزتریان دەكات، چارەسەر باشتركردنی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیانە نەك بێدەنگكردنیان، بۆیە داوای دەستبەجێ ئازادكردنیان دەكەین، لەپێناو بەڕزراگرتنی حەقیقەتو دادپەروەرییو ڕێزگرتن لەدەنگی حەقیقەت كە
ئێستا پرۆفیسۆر ڕهعدو د. بەیاد دەریدەبڕن، بارودۆخەكە پێویستی بەهێوركردنەوە هەیە، نەك تێركردنی".
سامان محەمەد مانگرتویەکی خێمەکەی سلێمانیهو یەکێکه لەنوێنەرانی مامۆستایانو فەرمانبەرانی ناڕازیی سلێمانىو دهڵێت:"پارتی لەهەولێر د.ڕعدی م.زانکۆی دەستگیرکرد یەکێتیش لەسلێمانی د.ئهحمهد م.زانکۆی دەستگیرکرد، ئازادی بۆ ئازادیخوازان، تکایە خەڵکی شارو شارۆچکەکان بڕژێنەسەر شەقامەکان، یەکێتییو پارتی کۆتاییانهاتوە تەنها کۆیلەکانن شەڕی خۆیان دەکەن، چونکە دەزانن باجەکان ئەوان دەیدەن".
لاى خۆیشیهوه عەلی حەمەساڵح سهرۆكى ڕهوتى ههڵوێست ئاماژهى بهوهداوه، "بەهۆی ئەنجامدانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لەهەولێر، هەریەک لەبەڕێزان د.ڕەعد ڕەفعەتو د.بەیاد دەستگیركراون، چ یاسا شکێنیەکە خەڵک بۆی نەبێت کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیش بکات".
شوان گەردی چالاکوانی دیاری هەولێر باسى لهوهكردوه، "دەستگیرکردنی دکتۆر ڕەعد لەبارودۆخی ئێستا، تەنھا یەک شیکارو خوێندنەوەی ھەیە، کۆتایی ئەو دەستەڵاتەیە كه کوردستانو ماڵی ھەمومانی کاولکرد".
