شارپرێس:
کۆبونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان‌و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەپیرمام، لەبارەی کێشەی موچەو یەکهەڵوێستی کورد لەبەغدا دەستیپێکردو هه‌ریه‌ك له‌مه‌سعود بارزانى‌و بافڵ تاڵه‌بانی-ش به‌شدارن.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان، شاندی یەکێتیی بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، گەیشتوه‌ته پیرمام‌و ئەندامانی شاندەکەش بریتین له‌قوباد تاڵەبانی، ڕەفعەت عەبدوڵڵا، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ‌و نزار ئامێدی.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، یەکێتیی ڕەشنوسێکی ئامادەکردوەو پارتی‌یش ڕەشنوسێکی خۆى له‌به‌رده‌ستدایه، ئەمڕۆ تاووتوێی ڕەشنووسەکان دەکرێت.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیش بۆ میدیاى نزیك له‌پارتى وتویه‌تى، "لەکۆبونەوەکەدا چەندین بابه‌تى دیکەش باسدەکرێن، لەوانە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق‌و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا".
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە20ى 10ى 2024 ئه‌نجامدراو تائێستاش به‌هۆى ڕێكنه‌كه‌وتنى پارتى‌و یه‌كێتیه‌وه نه‌توانراوه كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم پێبكهێندرێت، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌شدا پارتی 39 کورسی‌و یەکێتیش 23 کورسی بەدەستهێنا.