شارپرێس:
پەرلەمانتارێكی عێراق تایبەت بەشارپرێس ئاشكرایكرد، چارەسەری ڕیشەیی كێشەی موچە، پابەندی بونی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمە بە یاسای بودجەوە و دەشڵێت، "باشترین هەنگاو ئەوەیە هەرێم ئامادەبێت بەڕادەستكردنی داهات و نەوت و كارئاسانی بۆ تەوتین".
دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێكدا تایبەت بە شارپرێس وتی،"بەمشێوازەی ئێستا ئەگەر ڕێكەوتنێك بكرێت یان لێكتێگەیشتنێك دروست ببێت، كاتییە و چارەسەری تەواوەتی دۆخی موچە ناكات، بەڵكو بۆ ماوەیەكی كاتی چارەسەر دەبێت یان بۆ چەند مانگێك".
دەشلێت" چارەسەری ڕیشەیی گرفتی موچە پەبەندی بونی هەردوو حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمە بەیاسای بودە و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی".
ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پێشی وایە، لەم قۆناغەدا باشترین ڕێگا بۆ موچەخۆران و خەڵكی هەرێم و بۆ حكومەتی هەرێمیش، پابەندبونییەتی بە یاسا و بڕیارەكان و ڕادەستكردنی نەوت و داهاتەكان و كارئاسانییكردنە بۆ تەوتین كە تائێستا پابەندی تەواوەتی ڕانەگەیاندووە".
دارا سێكانیانی جەختیش دەكاتەوە، هەر چارەسەرێكی دیكە ڕەنگە كاتی بێت و دوبارە لە كاتێكی دیكەدا گرفت بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم دروست ببێتەوە".
ئەمە لەكاتێكدایە، موچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگی پێنج و شەشیان وەرنەگرتووە.
ش.ح