ئێران: هیچ کات و شوێنێک بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا دیاری نەکراوە

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 63 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، "هیچ وادەیەکی دیاریکراو" بۆ کۆبوونەوەی نێوان عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی و ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ گفتوگۆی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دیاری نەکراوە.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان لەسەر ئەو بابەتە وتی: تا ئێستا هیچ ڕۆژ و کات و شوێنێکی دیاریکراو بۆ ئەم بابەتە دیاری نەکراوە.

عێراقچی و ویتکۆف پێنج خولی دانوستانیان ئەنجامداوە، بە نێوەندگیری عومان، پێش ئەوەی ئیسرائیل لە 13ی حوزەیران هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێبکات.
ئ.ه