ئیسرائیل دواین مۆڵەت بە دیمەشق دەدات

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2161 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سوپای ئیسرائیل تاکو کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو دوایین مۆڵەت دەداتە سوپای سوریا بۆ ئەوەی لە پارێزگای سوەیدا بکشێتەوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، ئیسرائیل تاکاتژمێر ١٢ی ئەمشەو مۆڵەتی دایە  سوپای سوریا بۆ کشانەوە لەو ناوچانەی باشوری سوریا لە پارێزگای سوەیدا کە بەم دواییانە دەستیان بەسەردا گرتووە.

  دوای ئەوەی سوپای سوریا هێرشێکی فراوانی کردە سەر پارێزگای سوەیدای درۆزی نشین، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزی ئاسمانی ئیسرائیل پێشڕەوی سوپای سوریای ڕاگرت لەچەند شوێنێک.

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئامانجەکانیان لە سوریا بۆردومان کردووە بۆ ئاگادارکردنەوەی حکومەتی سوریا، هۆشداریشیدا لەوەی ڕێگە نادەن زیان بە دروزەکان بگەیەنن.
ئ.ه