شارپرێس:
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لەموچەی فەرمانبەران دەکات، کە ئاخۆ کاری لیژنەکەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ نەگەیشتوەتە ئەنجام.
شارپرێس لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارهوه زانیاریی دەستکەوتوە، لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا کە 20 بڕگەی تیادایە، بڕیارە لەکۆبونەوەکەدا باس لەموچەی فەرمانبەرانیش بکرێتو ئەو بڕگەیەی بۆ زیادکراوە.
شارپرێس زانیویەتی، پرسی موچە لەکۆبونەوەکەدا ڕاوێژکاریی دەبێتو تیایدا سودانی لەهۆکاری نەگەیشتنە ئەنجامی کاری لیژنەکەی ئەنجومەنی وەزیران دەکۆڵێتەوە.
هاوکات سودانی لەو کۆبونەوەیەدا بڕیار لەهەنگاوەکانی داهاتوی مامەڵەکردن لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمو بەغدا دەدات.