شارپرێش:
مهسعود پزیشكیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، پێویستە پەنجەرهی دیپلۆماسی کراوەبێتو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیش، ئێمه ڕێگەی ئاشتی دەگرینەبەر.
مەسعود پزیشکیان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێکی سەبارەت بەدۆخی ئێستای وڵاتەکەی بڵاوکردوهتهوهو نوسیویهتى، "بۆ کردنەوەی ئاسۆی نوێ، دەبێت بەچاوێکی ڕەخنەگرانە سەیری ڕابردوو بکەین، ئەوەی بەرەو داهاتویەکی باشتر دەمانبات، دوبارە بونیادنانەوەی هیوا، ئامادەبون بۆ فێربون، گۆڕانکارییو دروستکردنی ڕێگەیەکی نوێیە بەکۆدەنگی، هاوسۆزییو ژیرایەتی".
پزیشکیان دهڵێت:"هێشتا پێمانوایە پەنجەرەی دیپلۆماسی کراوەیەو ئێمەش ڕێگەی ئاشتی دەگرینەبەر".
پزیشكیان ئهوهشى وتوه، "لەتاقیکردنەوە مەزنەکەی شەڕی سەپێنراودا، هەرچەندە گوشارو کێشەی دەرونیی زۆر بەسەر گەلەکەماندا سەپێندرا، بەڵام شایەتی دروستبونی یەکێک لەناوازەترین دەرکەوتەکانی بەشداریی گشتیی، کۆدەنگیو یەکگرتویی کۆمەڵایەتی لەمێژوی هاوچەرخی ئێراندا بوینو ئێرانییەکان لەناوخۆو دەرەوە، ڕەخنەگرانو ناڕەخنەگران، بەیەکگرتویی لەدژی دوژمنی دەستدرێژکار وەستانەوە".