شارپرێس:
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانى حكومه‌تى هه‌رێم ڕاگەیه‌ندراوێکى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و هێرشه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆ كرایه‌سه‌ر كێڵگه‌ى نه‌وتى سه‌رسه‌نگ له‌سنورى ئامێدى، تیرۆریستى بوو".
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان ده‌ڵێت:"سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لەڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشێکی تیرۆرستی كرایەسەر كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لەناحیەی چەمانکێ لەپارێزگای دهۆک، هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "ئەم هێرشە دوای ئەو هێرشەی دوێنێ ئێوارەوە دێت کە لەڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەسەر کێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لەپارێزگای هەولێر، ئەمجۆرە هێرشانە بۆسەر ژێرخانی ئابوریی هەرێم، بەتوندی ئیدانەو شەرمەزار ده‌كه‌ین".
کێلگەی سەرسەنگ کە ڕوبەرەکەی 420 کیلۆمەتر دوجایە، لەناوچەی چەمانکێی شاری ئامێدی لەپارێزگای دهۆک هەڵکەوتوە، 62٪ی پشکی ئەم کێڵگە نەوتییە دراوەتە کۆمپانیای (ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی)ی ئەمریکی، پشكی (18%)ی درابوو بە‌لقێکی کۆمپانیای (تۆتاڵ)ی فەرەنسی، بەڵام دواتر کۆمپانیای شاماران پترۆلیۆمی کەنەدی پشکەکانی کۆمپانیا فەرەنسییەکەی کڕییەوە، پشکی 20٪ی کێڵگەکەش لەدەست هەرێمی کوردستاندایە.
لەم کێڵگەیە ڕۆژانە زیاتر لە 35 هەزار بەرمیل نەوت بەکوالێتییەکی بەرزی 36 – 39 API بەرهەمدێت.
