شارپرێس:
شه‌وى ڕابردوو دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لەکێڵگەی نەوتی خورمەڵە کەوتنە خوارەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش ده‌ڵێت:"هیچ زیانی گیانی نەبوە، تەنها زیانی بەبۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە گەیاندوە".
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى،"سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەردوو كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لەپارێزگای هەولێر ده‌كه‌ین".
ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌ڵێت:"هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبوە، تەنها زیانی بەبۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە گەیاندوە".
لاى خۆیشیه‌وه دژەتیرۆری کوردستان (پارتى) بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئێوارەی دوێنێ دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لەکاتژمێرەکانی (8:20) خوله‌ك‌و (8:25) خوله‌ك، لەکێڵگەی نەوتی خورمەڵە لەپارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان نەبوە.
تائێستاش هیچ لایه‌نێك‌و گروپێكى چه‌كداریى به‌رپرسیارێتى خۆى له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندوه، به‌ڵام میدیاى نزیك له‌پارتى گروپه چه‌كدارییه‌كانى عێراق تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.