شارپرێس:
به‌گوێره‌ى میدیاى نزیك له‌په‌كه‌كه، گه‌ریلاكانیان له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان كۆپته‌رێكى توركیایان خستوه‌ته خواره‌وه.
له‌و هه‌واڵه‌دا سەرچاوەیه‌كى سه‌ربازیى هەپەگە وتویه‌تى، "لەگۆڕەپانی شاخی بەهار لەزاپ، کۆپتەرێکی سوپای تورکیا خراوەتە خوارەوە".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، مانگى ڕابردوش ژماره‌یه‌كى زۆر له‌درۆنى توركیا له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌وه خراونه‌ته خواره‌وه‌و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى توركیاى به‌دواى خۆیدا هێناوه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باسیان له‌وه‌كردوه، گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه سیستمى به‌رگرى‌و درۆنییان به‌ده‌ستگه‌یشتوه.
ئه‌وه‌ش زانراوه، بڕیاروایه لەکاتەکانی داهاتودا، ناوەندی ڕاگەیاندن‌و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو چالاکییەوە ڕاگەیه‌ندراوێک بڵاوبکاتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، سوپای تورکیا دەستیکردوە بەلەشکرکێشییەکی بەرفراوان بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان، تاکەلایەنیش کە ڕێگە بەداگیرکاریی نادات تەنها گەریلاکانی ئازادیی کوردستانن.
ئه‌وه‌ش باسكراوه، "لەگەڵ پێشکەوتنە سەربازییەکان، لەچوارچێوەی گەریلای مۆدێرندا، هێزەکانی گەریلا پەرەیان بەتوانا سەربازییەکانیانداوەو لەئێستادا بەسیستەمی بەرگریی ئاسمانیی قەندیل‌و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ سوپای تورکیا بەئامانج دەگرن‌و ڕۆژی ڕوناکیان لێکردون بەشەوەزەنگ".