کۆبوونەوەیەک بەهاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لایەنە سیاسییەکان سازکرا

کوردستان

11/07/2024‌ 750 جار خوێندراوه‌ته‌وه



لەسەر داوای دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان، بە هاوكاری بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان (un) كۆبوونەوەیەك بۆ نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ساز كرا.

لەراگەیەنراوێكدا دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستانەوە دەڵێت، كۆبوونەوەكە، بۆ گفتوگۆكردن بوو لەسەر رەشنووسی "مساقی شەڕەف" لە نێوان لایەنە سیاسییەكان و دەستەی دەسپاكی كە بە هاوكاری شارەزایانی (undp) ئامادە كراوە. دوای گفتوگۆكردن بڕیار درا كە حزبەكان لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا، تێبینی و رای خۆیان، لەبارەی میساقەكە بگەیەننەوە دەستەی دەسپاكی و تا ئامادەبێت بۆ پەسەند كردن. 

ڕونیشیکردەوە،گرنگی بڕگەكانی مساقەكە، پابەندبوونی لایەنە سیاسییەكانی كوردستانە، بە پڕەنسیپی سەروەری یاسا و بنەماكانی حكومڕانی تەندروست و دەسپاكی و دژایەتی گەندەڵی، هەروەها پیادەكردنی شەفافییەت لە كاروباری ناوخۆی لایەنەكاندا و رێزگرتن لە دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان. 

هەروەها دەڵێت، رای گشتیی ئاگەدار دەكەینەوە، لە داهاتوودا هەر حزبێكی سیاسیی واژوو لەسەر میساقی پەسەندكراو بكات، ناوەكەی بڵاو دەكەینەوە.