شارپرێس:
لەناحیه‌ى قەرەهەنجیر شەڕ لەنێوان هێزه‌كانى ئاسایش‌و داعش ڕویدا‌و دوو چەکداری داعش کوژران‌و دوو كارمه‌ندى هێزه‌كانى ئاسایشیش برینداربون، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس یه‌كێك له‌برینداره‌كانى ئاسایش شه‌هید بوه.
ئا‌ڤێستا محەمەد بەڕێوەبەری ناحیه‌ى قەره‌هەنجیر ئاشكرایكرد، بەیانی ئەمڕۆ دوو چەکداری داعش کە ماوەیەکە ئاسایشی قەرەهەنجیر چاودێرییان دەکات، هاتونەتە سنورەکەو لەکاتی چاودێریکردنیاندا تەقەیان لەهێزەکان کردوەو دوو کارمەنی ئاسایشیان بریندارکردوە.
وتیشى:"لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە وەڵامیان دراوەتەوەو هەردوو چەکدارەکەی داعش کوژراون".
به‌وته‌ى ئا‌ڤێستا محه‌مه‌د، "داعشەکان چەک‌و تەقەمەنییان پێبوەو پێدەچێت بەنیازی کردەوەیەکی تیرۆریستی بوبن".
شارپرێس زانیویه‌تى، یه‌كێك له‌برینداره‌كانى ئاسایش به‌ناوى جوامێر عەزیز به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه شه‌هید بوه.