شارپرێس:
دەستەی نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەستى حکومەتى هەرێم هۆشداریى له‌خۆپیشاندانێكى گه‌وره‌و سه‌رتاسه‌رى ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر تاوه‌كو سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێنه‌كرێت، ئه‌وا خۆپیشاندانى فراوان ئه‌نجامده‌ده‌ن"، ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌ڵام نه‌بوو، هەنگاوی دواترمان بردنی ئەم کەیسەیە بەرەو بەغدا".
به‌گوێره‌ى بەیاننامەیەکى فەرمانبەرانی گرێبەستى حکومەتى هەرێم، ئاماژه به‌وه‌كراوه، "پاش چەندین ساڵ لەچاوەڕوانی دامەزراندن کە مافێکی سەرەتایی خۆمانە بەبیانوی جیاواز، حکومەت بەجدی کار لەسەر ئەم کەیسە ناکات، ئێمە بەهەموو شێوەیەک لەبەر بارودۆخ هاوکاربوین‌و بەردەوامبوین لەسەر خزمەتکردن لەدامودەزگاکانی حکومەت".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، "پاش چەندین ساڵ چاوەڕوانی، نیەتی حکومەت بەگوێره‌ى داواکاری ئێمە نییە، ئه‌گه‌رچى سەرۆک وەزیران تیمێکی ڕاسپارد لەماوەی 15 ڕۆژدا کاری جدی بکەن لەسەر دامەزراندنی گرێبەستەکان، ئەو تیمە تەنانەت ئامادەنین زانیاریی‌و گفتوگۆشمان لەگەڵ بکەن بەبیانوی جیاواز".
باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، "ئێمە هەموو جۆرە قوربانییەکماندا لەماوەی چەندین ساڵ فەرمانبەری دوربوین لەمۆڵەتی نەخۆشی، بێ مۆڵەتی دایکایەتی بەنیو موچە بێ ته‌عدیلکردنی بڕوانامە، بێ دەستخۆشی‌و سەرموچەو بێ هەموو ئیمتیازێک، بەردەوامبوین، ئێستا پاش چەندین ساڵ چاوەڕوانی ئومێدمان بەوە هەبوو بارودۆخ گونجاوە‌و وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندوە، دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست بارگرانی نییە بۆ حکومەت".
هۆشداریى به‌حكومه‌ت دراوه‌و ده‌ڵێن، "بڕیارمانداوه تاوه‌كو 1ى 8ى 2024 چاوەڕوانی حکومەت بین ئەگەر تا ئەو ئەو ڕێکەوتە بڕیارێکی جدی لەبارەی گرێبەستەکانەوە نەدرێت بەناچاری خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری هەموو شار‌و شارۆچکەکان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدەدەین‌و هەنگاوی دواترمان بردنی ئەم کەیسەیە بەرەو بەغدا، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه فەرمانبەرى گرێبەست هەیە 15 بۆ 20 ساڵ خزمەتى هەیە".
