شارپرێس:
شێخە مەهرە کچی محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتوم حاکمی دوبەی لەپۆستێکدا کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردوەتەوە نوسیویهتى، "جیابونەوەی خۆم لەهاوسەرەکەم (شێخ مانع بن محەمەد بن ڕاشد بن مانع ئال مەکتوم) ڕادهگهیهنم".
لەو پۆستەیدا شێخە مەهرە ئاماژهى بهوهداوه، "هاوسەری بەڕێز، بەوپێیەی سەرقاڵی کەسانی تریت، لێرەوە تەڵاقەکەمان ڕادەگەیەنم، من تەڵاقت دەدەم، تەڵاقت دەدەم، تەڵاقت دەدەم، ئاگاداری خۆت بە".
پۆستەكهى شێخە مەهرە مشتومڕێکی فراوانی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتوەتەوە، بەتایبەتی کە ئاماژەی بەتەواوی وردەکارییو هۆکارەکانی پشت ڕاگەیاندنەکەی نەکردوە، کە تێیدا سێجار جیابونەوەی لەهاوسەرەکەی ڕاگهیاندوه.
مێدیای خەلیج تایمز ئاشکرایکردوە، ئەو دوو هاوسەرە ئەنفۆڵۆوی یەکتریان کردوەو وێنە هاوبەشەکانیان سڕیوەتەوە، لەنێویاندا وێنەی هاوسەرگیرییەکەیان.
شێخە مەهرەو شێخ مەنا لەمانگی نیسانی ساڵی 2023 بەفەرمی هاوسەرگیرییەکەیان ڕاگەیاند، لەمانگی ئایاری ساڵی 2024شدا منداڵێکی کچیان بوو.
بەگوێرەی هەمان ڕۆژنامە، مەهرە، شەش هەفتە لەمەوبەر، وێنەیەکی خۆی لەگەڵ کچەکەی بڵاوکردوهتەوەو لەسەری نوسیوه:"تەنها ئێمە دوو کەسین".