ئاماده‌كاریى بۆ جه‌نگێكى گه‌وره‌ ده‌كرێت

جیهان

28/07/2024‌ 5680 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەبارەت بەخۆئامادەکردنی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) بۆ شەڕێکی گەورە لەگەڵ ڕوسیا لەئەوروپا، ڕۆژنامەی "کۆمسۆمۆلیتی مۆسکۆڤسکی"ی ڕوسیی بابەتێکی بڵاوکردۆتەوەو تێیدا باسی لەوەکردوە کە دروستکردنی هێڵی دژەتانکی کۆنکرێتی ناسراو بە"ددانی ئەژدیها" لەلیتوانیا ئاماژەیە بۆ خۆئامادەکردنی ناتۆ بۆ جەنگێکی گەورە لەگەڵ ڕوسیا.


ڕۆژنامەکە دەڵێت:"ئەوروپا چالاکانە خۆی بۆ شەڕێکی گەورە لەگەڵ ڕوسیا ئامادەدەکات‌و نیشانەیەکی ڕونی ئەمەش کردەوەکانی ئەمدواییەی فەرماندەیی سەربازیی ناتۆیە لەلیتوانیا کە بریتییە لەدروستکردنی هێڵەکانی بەرگریی کۆنکرێتی دژە تانک ناسراو بە"ددانی ئەژدیها".

لەو چوارچێوەیەدا، فڕۆکەوانی پێشوی فڕۆکە جەنگیی ڕوسیی، پێشکەشکاری بەرنامەی “ Fighterbomber ”   لەسەر بەرنامەی “333”، وتویەتی: “نازانم ئەمریکا چی دەکات، بەڵام ئەوروپا بەتایبەتی خۆی بۆ شەڕێکی گەورە ئامادە دەکات".

هەروەک دەڵێت:"لیتوانیا "ددانی ئەژدیها" دروستدەکات، واتە قەڵای کۆنکرێتی (دژە تانک) لەکاتێکدا ڕوسیا ئەمە تەنها لەسەر هێڵی شەڕی بەرکەوتن لەگەڵ ئۆکرانیا دەکات‌و لەهیچ شوێنێکی تردا داینامەزرێنێت، لیتوانیا دورە لەهێڵی بەرکەوتنی شەڕو سوپای نییە، بەڵام "ددانەکانیان" لەوێ دروستدەکەن‌و هەموو شتێکیان پێدەدرێت، زەویەکانیان تەنها وەک گۆڕەپانێک بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەکاردەهێنرێن.

لەکۆتاییشدا دەڵێت:"بەئەگەرێکی زۆرەوە دروستکردنی ئەو جۆرە هێڵی بەرگرییانە دژ بەهێرشی تانک، پلانێکی گشتییە، ئایا پلانێکی بەرگرییە یان هێرشبەرانە لەلایەن ناتۆوە هێشتا دیار نییە، بەڵکو ئەوە کات دەیسەلمێنێت.