شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئێران سهبارهت بهكوژرانى گهوره سهركردهكهى بزوتنهوهى حهماسى فهڵهستینى لهتاران هاتهدهنگو وتەبێژی وهزارهتى دهرهوهى ئێرانیش دهڵێت:"هەرگیز خوێنی ئیسماعیل هەنیە بەفیڕۆ ناچێتو کوژرانیشی پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانو فەڵەستینو بەرەی موقاوەمە بەهێزتر دەکات".
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەى ئێران لهبارهى کوژرانی ئیسماعیل هەنیه سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی موقاوەمەی ئیسلامی (حەماس) لەتاران پهیامێكى بڵاوكردهوهو ڕایگهیاند، "لایەنە پەیوەندیدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لێکۆڵینەوە لەوردەکارییەکانی ڕوداوەکە دەکەین".
دهشڵێت:"ئەو موجاهیدەی کە هەموو تەمەنی لەڕێگەی خەباتو بەرەنگاربونەوەی شەرەفمەندانە لەدژی ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیلو ڕێگەی ئازادکردنی قودس بەسەربرد، هەرگیز خوێنی پاکی بەفیڕۆ ناچێت".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیاتر دهڵێت:"کوژرانی ئیسماعیل هەنیە لەتاران پەیوەندیی پتەوو نەپچڕاوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانو فەڵەستینو بەرەی موقاوەمە بەهێزتر دەکات".
ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس دوێنێ سێشەممە، لەتاران بەشداریی لەڕێوڕەسمی دەستبەکاربونی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران کردو بەرەبەیانی ئەمڕۆش چوارشەممە، لەشوێنی مانەوەیدا لەتاران لەگەڵ پاسەوانێکی تایبەتیدا، لەهێرشێکدا کوژران.
