شارپرێس:
تیشکخستنەسەر کاریگەرییە لاوەکییەکانی سیستەمی خۆراکیی کیتۆ گرنگە، چونکە ئەم سیستەمە دەتوانێت کاریگەربێت بۆ دابەزاندنی کێش، بەڵام ڕەنگە لەدرێژخایەندا هەندێک کێشەی تەندروستیی دروستبکات، توێژینەوەیەک کە لەزانکۆی (باس)ی بەریتانی ئەنجامدراوە، چەند خاڵێکی سەرەکیی لەوبارەیەوە دەرخستوە:
1ـ دابەزاندنی کێش: سیستەمی خۆراکیی کیتۆ بەشداربوە لەدابەزاندنی زۆرترین ڕێژەی چەوریی بەبەراورد بەسیستەمەکانی تر، ئەمەش ڕەنگە هاندەربێت بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بەخێرایی کێشیان دابەزێنن.
2ـ کۆلیسترۆڵی خراپ: هەرچەندە سیستەمی خۆراکییەکە سەرکەوتووبوو لەدابەزاندنی کێش، بەڵام ئەو بەشداربوانەی کە سیستەمی خۆراکییی کیتۆیان پەیڕەوکردوە، بەرزبونەوەی بەرچاوی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپیان نیشانداوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ مەترسیی گریمانکراو لەسەر تەندروستیی دڵو خوێنبەرەکان.
3ـ کاریگەریی لەسەر بەکتریاکانی ڕیخۆڵە: ئەوکەسانەی سیستەمی خۆراکییی کیتۆیان پەیڕەوکردوە، ڕێژەی بەکتریای بیفیدۆباکتریۆمیان کەمتربوە، کە جۆرێکە لەبەکتریا بەسودەکانو یارمەتیی بەرهەمهێنانی ڤیتامینەکانی B دەداتو سیستەمی بەرگریی لەش بەرزدەکاتەوە، ئەمەش ڕەنگە لەئەنجامی کەمی ئاستی ڕیشاڵ بێت لەخۆراکی کیتۆدا.
4ـ بەراوردکردن لەگەڵ سیستەمەکانی تر: سیستەمی خۆراکییی کەم شەکر کاریگەری ئەرێنیان پیشانداوە لەڕوی پاراستنی ئاستی کۆلیسترۆڵی تەندروستو زیادنەکردنی چەوریی پڕۆتینە زیانبەخشەکان.
گرنگە هەرکەسێک کە بیر لەسیستەمی خۆراکییی کیتۆ دەکاتەوە ئاگاداری ئەم کاریگەرییە لاوەکییە گریامنکراوانەبێتو پێشئەوەی هەر بڕیارێک بدات سەبارەت بەگۆڕانکاریی لەخۆراکدا ڕاوێژ بەپزیشک یان پسپۆڕی خۆراک بکات، بەتایبەتی ئەگەر کێشەی تەندروستیی هەبوە یان مێژوی خێزانەکەی نەخۆشی دڵی هەبێت.
و: ئاکۆ ئاڵی