شارپرێس:
کۆمپانیای نیسان خەریکی پەرەپێدانی بۆیاخێکی تایبەتە کە پلەی گەرمیی ڕوی دەرەوەو ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکان کەمدەکاتەوە.
ئەو کۆمپانیا ژاپۆنییە ڕونیکردوهتهوه، بۆیاخە تایبەتەکە دوو جۆر گەردیلەی پێکهاتە ورد بەکاردێنێت: یەکێکیان تیشکی ژێر سور دەداتەوە، ئەوی تریان شەپۆلی کارۆموگناتیسی بەرهەمدەهێنێت کە بەرپەرچدانەوەی تیشکی خۆر دەداتەوە.
ئەم تەکنەلۆژیایە گواستنەوەی گەرمیی بۆ سەقفو کوشنو دەرگاکان تا 12 پلە کەمدەکاتەوە، هەروەک پلەی گەرمیی ناوەوەی کابینەکە تا پێنج پلە کەمدەکاتەوە.
بۆیاخە تایبەتەکە ئەستوری چینەکەی 120 مایکرۆمەترەو پێداویستییەکانی بەرگریی خوێو بەرگریی لەشکاندنو بەرگریی لەخراپبونو سەقامگیریی کیمیایی تێدایە.
هەرچەندە هێشتا بۆیاخە تایبەتەکە تاقیدەکرێتەوە، بەڵام نیسان هیوادارە بەمنزیکانە بەڕەنگی جیاواز بڵاوبکرێتەوە.
و: ئاکۆ ئاڵی