بەتەمەنترین ژنی جیهان بەناوی ماریا برانیاس مۆریرای ئیسپانی لە تەمەنی 117 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
برانیاس تەمەنێکی درێژ ژیاوە و چەندین ڕووداوی مێژوویی گرنگی بینیوە، لەوانە دوو جەنگی جیهانی، پەتای ئەنفلۆنزای ئیسپانی، شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا، و پەتای کۆڤید-19.
پێش مردنی برانیاس پەیامێکی کاریگەرانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت: "کاتەکە هاتووە، مەگری، من حەزم لە فرمێسک نییە، لە سەرووی هەمووشیانەوە ئازار مەچێژن بۆ من، بۆ هەر شوێنێک بچیت دڵخۆش بە."
برانیاس لە ساڵی 1907 لە شاری سانفرانسیسکۆ لەدایکبووە و خێزانەکەی لە جەنگی جیهانی یەکەمدا گەڕانەوە بۆ ئیسپانیا.
برانیاس دوو دەیەی کۆتایی ژیانی لە خانەی بەساڵاچووان لە ئیسپانیا ژیاوە، لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوودا ئاهەنگی 117 ساڵەی لەدایکبوونی گێڕا.