ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق سێ کاندیدی بۆ هەڵبژاردانی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە.
بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق هەریەکە لە شێروان شێروانی سەرۆکی لیستی هەڵوێست لە دهۆک، جەعفەر عوسمان کاندیدی گۆڕان، شڤان سەعید کاندیدی نەوەی نوێی لە دهۆک دوورخستەوە.
کۆمسیۆن داوای لەو حیزبانە کردووە لە ماوەی سێ ڕۆژ کاندیدی نوێ بخەنە شوێنی کاندیدە دوورخراوەکان.