لەئوردنەوە هێرشکرایە سەر ئیسرائیل

جیهان

08/09/2024‌ 3471 جار خوێندراوه‌ته‌وه


لەهێرشێکدا لەسنووری نێوان ئوردن و کەناری ڕۆژئاوا سێ ئیسرائیلی کوژران، کە چەکدارەکە لەنێو ئوردنەوە چووبووە نێو کەناری ڕۆژئاواوە.

ڕۆژی یەکشەممە، سەرچاوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل ناسنامەی ئەنجامدەری هێرشەکەیان لە دەروازەی سنووریی ئالنبی لە نێوان ئوردن و کەناری ڕۆژئاوا ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامدا سێ ئیسرائیلی کوژران.

 ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە هێرشبەرەکە ناوی ماهر دیاب حسێن تەمەن ٣٩ ساڵە و خەڵکی ئوردنە.

 دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، چەکدارێک کە لە ئوردنەوە هاتبوو، سێ هاوڵاتی مەدەنی ئیسرائیلی کوشت، لە هێرشێکدا لە نزیک پردی شا حوسێن (ئالنبی) لە کەناری ڕۆژئاوا پێش ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل تەقەی لێبکەن و بیکوژن.