شارپرێس:
ئهمڕۆ 60 ڕۆژ بهسهر موچهى مانگى ههشتدا تێپهڕیوهو فهرمانبهرانو موچهخۆران موچهیان پێنهدراوه، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمیش زانیاریى ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "تائێستا بەغدا تەواوکاریی موچەی مانگی هەشتی نەناردوە"، دهشڵێت:"دەبوو سەرەتای ئەم مانگە موچەی تەواوکاریی مانگی هەشت بهاتایە، تائێستا نەهاتوە".
ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "موچەی خەڵکی کوردستان لەدوای ڕاوهستانى هەناردەکردنی نەوت، کەوتوەتە دەست بەغدا، بەپلانی ئەو لایەنو کەسانەی کە ئێستا بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن، موچەی خەڵک دواکەوتوە، ههر بەهۆی ئەوانەوە حکومەتی عێراق یاری بەژیانی خەڵکی کوردستان دەکات، هەر ئەوان موچەی خەڵکیان خستە دەست بەغدا".
ئهوهشى وت:"دەبوو سەرەتای ئەم مانگە موچەی تەواوکاریی مانگی هەشت بهاتایە، بهڵام تائێستا نەهاتوە، هیوادارین ئەمڕۆ بینێرن، لەسەر وردبینی مانگی نۆ-ش، بەغدا هەندێک تێبینی ناردوە دەڵێن دەبێت کوردستان موچەی مانگی دوو بکەنە بنەمای دابەشکردنی موچە، لەکاتێکدا هەموو مانگێک عەلاوەو تەرفیعاتی وەزارەت هەیە، بەتایبەت وەزارەتە ئەمنییەکان، لەبەرئەوە جیاواز دەبێت، لیستی موچە هیچ مانگێک وەک مانگێکی دیکە نابێت، ناتوانی بڵێیت لیستی مانگی نۆ هاوشێوەی لیستی مانگی هەشتە یان حەوتە، هەر مانگە لیستی موچە بەجۆرێک دەبێت".
بهوتهى حەملان، "هەندێک وردەکاریی هەیە کاری وەزارەتی داراییە، لەمۆڵەتی ساڵانەو هەندێک وردەکاری دیکە، بەڵام ئەوانەی بەغدا دەیڵێت، تەنها بیانوگرتنە بۆ دواخستنی موچەی خەڵک".
باسى لهوهشكرد، "وەزارەتی دارایی بەههماههنگى لەگەڵ دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی ئەو بابەتە، لەگفتوگۆدان، بەڵام ئەو بەشەی کە نەهاتوە، بڕێکی زۆرە، 243 ملیار دینار بڕێکی گەورەیە لەداهاتی هەرێم، هەرێم ئێستا داهاتی ناوخۆکەی لە50%ى دەنێرێت بۆ بەغدا، داهاتی نەوتی نەماوە هیچی لەبەردەستدا نەماوە تاوهکو قەرەبوی ئەو بڕە بکاتەوە کە نەنێردراوە، بۆیە چاوەڕێی بەغداین، ناشکرێت دەست بەدابەشکردنی موچە بکرێت هەندێک وەزارەت وەری بگرێتو هەندێکی وەرینەگرێت".
جهختیشدهكاتهوه، "هیوا هەیە ئەو کورتهێنانەی لەموچەی مانگی هەشت هەبوو بخرێتەسەر هەژماری هەرێمو لەگەڵ گەیشتنی دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت".