پوتن لەبارەی هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران هۆشداری دایە ترەمپ

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 754 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هاوتا ئەمریکیەکەی ئەنجامدا.

 

پەیوەندییەکە زیاتر لە کاتژمێر و نیوێکی خایاند و زیاتر تیشکیان خستە سەر پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت پرسی ئێران و هەروەها قەیرانی ئۆکرانیا.

 

یوری ئوشاکۆڤ یاریدەدەری سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، هەردوو سەرۆک "گرنگییەکی تایبەتیان بە دۆخی پەیوەندیدار بە ئێران و کەنداو" داوە.

 

دەشڵێت، پوتین هۆشداریدا لەوەی هەر ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی ئەمریکا دژی ئێران "مەترسیدار" دەبێت.