بڕیارێكى به‌په‌له‌ دژى كوردستان ده‌ركرا.. چه‌ندینجۆر بازرگانى له‌ده‌روازه‌یه‌كه‌وه‌ ڕاگیرا

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3941 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەسەڵاتدارانی گومرگی سەر بەحکومەتی سوریا لەدەروازەی سنوریی سێماڵکا (کە هەرێمی کوردستان‌و ڕۆژئاوای کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە)، بڕیارێکی نوێیان دژی بازرگانان‌و کۆمپانیاکانی گواستنەوە دەرکرد، بەگوێرەی گشتاندنێکی فەرمیی، لەڕۆژی شەممە 1ی ئایاری 2026وه‌ هاوردەکردنی هەموو جۆرە قوماش‌و ڕستن‌و چنینێک لەو دەروازەیەوە ڕاگیرا.


ئەو هەنگاوەی دیمەشق بێ هیچ ڕونکردنەوەیەکی پێشوەختە یان ئاشکراکردنی هۆکارە ئابوریی‌و سیاسییەکانی پشت بڕیارەکە دراوە، ئەمەش بوەتە جێی نیگەرانی بازرگانان‌و مەترسیی گرانبونی کاڵاكان لەبازاڕەکاندا دروستکردوە.

ئەم بڕیارەش تەنها 24 کاتژمێر دوای بڕیارێکی هاوشێوە دێت کە تێیدا هاوردەکردنی بەروبومە کشتوکاڵییەکان (سەوزەو میوە) لەو دەروازەیەوە ڕاگیرا، چاودێرانیش پێیانوایە، ئەم زنجیرە بڕیارانە بەشێکن لەسیاسەتی توندکردنی گەمارۆی ئابوریی‌و سنوردارکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان سوریا (ڕۆژئاواى كوردستان‌و هەرێمی کوردستان)دا.

بەپەلە