لە میانەی بەشداریکردنی لە مەراسیمی پرسەی چەند شەهیدێک ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات پەیەدە ئاڵدار خەلیل، داوای لە سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان کرد، کۆنفرانسێکی بەپەلە بۆ یەکخستنی ڕیزەکان و وەلانانی ناکۆکییەکان ببەستن.
هاوکات ئالدار خەلیل جەختی لەوە کردەوە کە یەکڕیزیی کورد لە نێوان لایەنەکاندا لەسەر حیسابی برایەتی گەلان لە نێوان پێکهاتەکانی دیکەی ناوچەکەدا نایەت، بەڵکو زیاتر ئەو پرەنسیپە بەهێز دەکات.
خەلیل ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدارەی خۆسەر لەسەر بنەمای برایەتی گەلان و بە قوربانیدانی ١٤ هەزار شەهید دامەزرا، هەر بۆیەش قەڵای ئیرادەی گەلە.
وتیشی، ئەوانەی خەون بە شکاندنی ئیرادەی گەلانەوە دەبینن خۆیان لەبەردەم بڕیارێکی نەدۆڕاودا دەبیننەوە.