مقاوەمە بۆ سوپای سوریا: خۆتان و چەکەکانتان ڕادەستی دەستەی تەحریر شام نەکەن

جیهان

28/12/2024‌ 3076 جار خوێندراوه‌ته‌وه


لە ڕاگەیەنراوێکدا مقاوەمەی سوری داوا لە سەربازانی سوپای ڕژێمەکەی ئەسەد دەکات، باوەڕ بە بەڵێنەکانی دەستەی تەحریر شام نەکەن، کە داوای چەک دانانیان لێدەکەن.

لەڕاگەیەنراوێکی بەرەی مقاوەمەی سوریادا کە وێنەیەکی دەست شارپرێس کەوتوە ئەوە هاتوە، "داوا لە سەرجەم ئەندامانی سوپای عەرەبی سوری دەکەین، باوەڕ بە درۆکانی تیرۆرستان نەکەن، ئەوان بون دو ئەفسەری سوپای سوریایان کوشت سەرەڕای ئەوەی چەکەکانیان دانابو و خۆشیان ڕادەست کردبو".

هەر بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە باس لەوەکراوە، "تیرۆرستان (مەبەست لە دەستەی تەحریر شام) لە کۆمەڵکوژیی تائیفی ناوەستن و ناهێڵن خەڵکەکەمان ژیانێکی شایستە بژین، بۆیە چاوەڕێ مەکەن بتانکوژن".

هاوکات داواش لە سەرباز و ئەفسەرەکان کراوە، پەیوەندی بە مقاوەمە بکەن و هێرش و بۆسەکانیان بۆسەر تیرۆرستان زیاد بکەن.

بەپەلە