مام ڕۆستەم پەیامێکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

کوردستان

07/01/2025‌ 6343 جار خوێندراوه‌ته‌وه


مام ڕۆستەم کەسایەتی سیاسی و سەربازی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە "ئەمڕۆ رۆژی هیمەت و مەردایەتییە، دكتاتۆرەكان عەرشیان لە لەرزین و هەرەسدایە، داوا لەهەموو لایەنە سیاسییەكان، حكومەتی هەرێمی كوردستان و كەسایەتی رۆشنبیرەكانی باشور دەكەم باهەموو بێ دودڵی پشتیوانی رۆژئاوا بكەین".

لەپەیامەکەدا هاتووە " ڕۆژئاوا ئێستا لەخەتی بەرگرین و شكستی ئەوان دەبێت بەشكستی هەموو كورد، ئەو هێرشەی لە سوریا دەستی پێكردووە گەر بەری پێنەگریت بەدڵنیاییەوە دەپەڕێتەوە بۆ هەرێم . بۆیە داواكارم رۆژ رۆژی هیمەت و هاودەنگییە با كیشەكان وەلابنرێن و  هەر لایەك ئەركی خۆی لەپشتیوانی رۆژئاوا بەئاشكرا رابگەیەنێت"ٚ.

دەشڵێت "ئەمڕۆ رۆژی ترس نەماوە پشتیوانییەكی گەورەی نێودەوڵەتی هەیە بۆیە ئەركی هەموانە پشتگیری لەو تروسكاییە بكەین كە لەرۆژئاوا هەیە".